کەمخەوی دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی جەستە

03-12-2018
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کەمخەوی
A+ A-
رووداو- هەولێر

پزیشکانی ئەمریکی لە نوێترین توێژینەوەیاندا رایدەگەیێنن، ئەو کەسانەی کەمخەون، بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان، بەدرێژایی رۆژ زۆرتر تووشی وشکبوونەوەی جەستە دەبن.

پزیشکە ئەمریکییەکان لە زانکۆی پەنسیلڤانیا لە توێژینەوەکەدا، لە کاریگەری ماوە و کواڵێتی خەوتنییان لەسەر تەندروستی بەگشتی کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی (Sleep) بڵاوکردوەتەوە.

د. ئەشێر رۆسینجێر، پرۆفیسۆر لە زانکۆی پەنسیلڤانیا و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، " کاتێک کەسێک بۆماوەی شەش کاژێر یان کەمتر دەخەوێت، هاوسەنگی هۆرمۆنی ( ڤازۆپرێسین) لە جەستەیدا تێکدەچێت و سەرەنجام وشکبوونەوەی جەستەی لێدەکەوێتەوە و هەرئەمەش وادەکات کەسەکە هەست بە بێهێزی و شەکەتبوون بکات. "

توێژینەوەکەی پزیشکە ئەمریکییەکان لەسەر 20 هەزار کەس ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی داتاکان، پزیشکە توێژەرەکان بۆیاندەرکەوتووە، ئەوانەی شەوانە شەش کاژێر یان کەمتر دەخەون، مەترسی وشکبوونەوەی جەستەیان بەرێژەی %69 زیاترە بەبەراورد بەوانەی شەوانە 7-8 کاژێر دەخەون.

پزیشکە ئەمریکییەکان رێنماییدەدەن شەوانە 7-8 کاژێر بخەون، و بەدرێژایی رۆژ ئاو خواردنەوە لەبیرنەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە