سەماکردن و رۆشتن تەندروستی دڵ دەپارێزن

21-06-2017
هونەر رێبوار
سەماکردن
سەماکردن
نیشانەکردن سەماکردن
A+ A-

رووداو- هەولێر

توێژەرانی ئوسترالی زانکۆی وێسترن سیدنی دەڵێن سەماکردن و رۆشتن تەندروستی دڵ دەپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

دافنا میروم، توێژەر لە زانکۆی وێسترن سیدنی دەڵێت لەماوەی 12 ساڵدا لە 11 ناوچەی نێشتەجێبوونی جیاوازی بەریتانیا توێژینەوەیان ئەنجامداوە، کە زیاتر لە 84 هەزار کەس تێیدا بەشداربوون.

پرسیاری سەرەکی  کە لە بەشداربووان کرا، ئەوە بوو تاکو چەند لەگەڵ سەماکردن بووە یاخود هەفتانە چالاکی جەستەی ئەنجامداوە؟ پاشان دەرکەوت لەو ماوەدا 1714 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ تۆمارکراون، زۆربه‌ی ئەو کەسانەش ئەوانە بوون هیچ چالاکی جەستەیی یان وەرزشی رۆژانەیان ئەنجامنەدابوو.

میرۆم دەڵێت هەفتانە سەماکردن، پاسکیلسواری، رۆشتن و چالاکی جەستەیی بۆ ماوەی 150خولەک مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە