رووداو-سلێمانی
هیو هێفنەر، دامەزرێنەری گۆڤاری پۆڕنۆگرافی بەنێوبانگی (پلەیبۆی)، بەهۆی دەرمانی سێڵدینافیل (ڤیاگرا) تووشی نابیستبوونی گوێیەکی بووە، ئەوەش بە گوتەی کریستاڵ هالیس-ی هاوژینی و شانۆن-ی دۆستی.
رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ) دەڵێ هێفنەر، کە رۆژی چوارشەممە لە تەمەنی 91 ساڵیدا مرد، بەهۆی حەبی ڤیاگراوە تووشی لەدەستدانی هەستی بیستن بووبوو لە یەکێک لە گوێیەکانی.
هەروەک کاریسا شانۆن، یەکێک لە دۆستەکانی هێفنەر، گوتوویەتی دامەزرێنەری (پلەی بۆی) بە گرانی قسەکانتی دەبیست، تەنانەت ئەگەر زۆر لە نزیکیشەوە قسەت بۆ بکردایە.
هاوژینەکەشی دەڵێ هێفنەر لەو ساڵانەی دوایی بەهۆی ئەو زیانەی فیاگراوە، وازی لە خواردنی ئەو دەرمانە هێنابوو کە بەشێک لەپیاوان و بەتایبەت بەساڵاچووان بۆ بەهێزکردنی چالاکیی سێکسییان دەیخۆن.
ساڵی 2007 توێژینەوەیەکی زانستی دەریخست خواردنی ڤیاگرا کاریگەریی نەخوازراوی لەسەر توانای بسیتن هەیە، بۆیە دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی کۆمپانیاکانی دەرمانی ناچارکرد ئاماژە بەو مەترسییەی دەرمانەکە بکەن و بۆ کڕیارانی روونبکەنەوە.
جگە لە لەدەستدانی هەستی بیستن لە بەشێک لەوانەی ڤیاگرا دەخۆن، دەرمانەکە لە هەندێکی دیکەدا دەبێتەهۆی زرنگانەوەی بەردەوامی گوێیەکان.
دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەڵێ ئەو مەترسییانەی ڤیاگرا لەسەر گوێ، تەنیا لە کەسانی بەساڵاچوو روونادا، بەڵکو لە هەر تەمەنێکدا ئەگەری روودانی هەیە.
ڤیاگرا، كە لەنێو نێوەندە پزیشكییەكان بە سیڵدینافیڵ ناسراوە، بۆ چارەسەری هەندێك گرفتی سێكسی پیاوان و چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێنبەرەكانی سییەكان بەكاردێت.
تێبینی ئیدیتۆری كوردی:
دهرمانی ڤیاگرا وهك ههر دهرمانێكی دیكه سوود و زیانی ههن و دهبێ پزیشكی پسپۆڕ بڕیاربدات كه بۆ كهسێكی دیاریكراو سوودهكانی زۆرترن یان زیانهكانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ