لە چەند گەڕەکێکی موسڵ شەڕێکی قورسە و پێگەکانی داعش بۆردوومان دەکرێن

07-05-2017
سیداد لەشكری @sidadlashkri
 سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە موسڵ، باسی شەڕی داعش و هێزە عێراقییەکان دەکات
سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە موسڵ، باسی شەڕی داعش و هێزە عێراقییەکان دەکات
نیشانەکردن موسڵ
A+ A-

رووداو - موسڵ

لە زەوییەوە لە چەند گەڕەکێکی بەری راستی موسڵ شەڕێکی قورسە، لە ئاسمانیشەوە پێگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانان بۆردوومان دەکرێن.

لەماوەی چوار رۆژدا هێزە عێراقییەکان توانیویانە 5 گەڕەک (مشێرفەی یەک، مشێرفەی دوو،  مشێرفەی سێ، هەڕاماتی یەک و حاوی کەنیسە) لە بەری راستی موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە، ئێستاش تەنها 10 گەڕەک لەژێر دەستی داعشدا ماون.

  

پەیامنێری رووداو لە موسڵ رایگەیاند، چەکدارانی داعش زۆربەی چەکە قورسەکانیان لە گەڕەکەکانی 17 ی تەمموز و 30 ی تەمموز جێگیرکردوون و، بە خۆکوژ، قەنناسبەدەست، ئۆتۆمبێل و ماترۆسکیلی بۆمبڕێژکراو بەرگریی دەکەن، هەروەها شەڕ لە موسڵی کۆن و هەڕاماتی دووش بەردەوامە.

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، لە دوێنێوە 8 ئۆتۆمبێلی داعش بە هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا تەقیونەتەوە، تەنها دوێنێش 50 چەکداری داعش و، ئەمڕۆش سێ قەنناس کوژراون.

باسی لەوەش کرد کە فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکان و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە بەردەوامی ئەو گەڕەکانە دەکەنە ئامانج و، لە بەیانییەوە چوار کارگەی دروستکردنی بۆمبی داعش لە موسڵی کۆن و دەوروبەری کراونەتە ئامانج.



داڕشتنی هەواڵ: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە