گالەری

18-04-2017
22 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - موسڵ

بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و داعش بەشی زۆر باڵەخانە گشتییەکان و خانووی خەڵک لە موسڵ رووخاون.

شەڕ گەڕەک و کۆڵانەکانی وێرانکردووە. خەڵک ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە، ئەوانەشی ماونەتەوە لە ترسی شەڕ ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.

شەڕی کۆڵان بە کۆڵان و قەناسبەدەستەکان لە کۆڵانە تەسکەکانی لای راستی موسڵ بەردەوامە. بەڵام لە ئاسمانیشەوە جگە لە فڕۆکە جەنگەییەکان، ئێستا هەلیکپۆتەرە جەنگییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، کە بە "راوچی شەڕ" ناسراون، رۆڵێکی سەرەکیان لە شەڕەکەدا هەیە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود