كاریگه‌ری داخستنی رێگای بازرگانی نێوان شاره‌كانی دهۆك و موسڵ

كاریگه‌ری داخستنی رێگای بازرگانی نێوان شاره‌كانی دهۆك و موسڵ
له‌ هاتنی داعشەوە، رێگای نیوان دهۆك و مووسل داخراوه‌ و دوای هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كه‌ رێگاكه‌ هه‌ر به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ی به‌ دوو شێوه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌، له‌ ڕووی كشتوكاڵیه‌وه‌ به‌روبوومی پاریزگای دهۆك ده‌چوونه‌ بازاری موسڵ ئێستا ناچن یان ریگای دوورتر ده‌رۆن تا ده‌گه‌نه‌ شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها دهۆك رێگای مووسڵ به‌ سنووری توركیا ده‌به‌ستێته‌وه و رێگایه‌كی سه‌ره‌كی بارزگانی عیراقه‌ له‌گه‌ل توركیا ئێستا ئه‌وه‌ش داخراوه‌، هه‌وله‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ دهۆك به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌.
میوانه‌كان محه‌مه‌د مسته‌فا سه‌رۆكی لقی دهۆك یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان ، مشیر ره‌زیكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك
ئه‌یان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی له‌ پاریزگای دهۆك. 

پێشکەشکار: ئەیوب نەسری 
کۆنترۆڵ: تابان دۆسکی