نووڕۆژ 05/01/2017

نووڕۆژ 05/01/2017

کۆریای باشوور هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دامەزراندنی پەیمانگای تایبەت بە راهێنانی کارمەندانی حكومی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتگیری ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سووریا دەکات.
رێکخراوی ئەمنیستی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات. 
هاونیشتمانییەکی شرناخ دوای چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە شارەکەی و لە نێو کۆڵانە رووخاوەکانی ئەو شارە دا خواردنگەیەکی تایبەتی کوردی دادەنێت.
بەریتانیا ژمارەی سەربازانی کچ لە ریزی سوپا زیاد دەکات. 
لە ئێران فیستیڤالی کولتورەجیاوازەکان بەڕێوەچوو 
لە بەرازیل زیاتر لە 1800 جۆر باڵندە هەن. بەشی پارکە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە هیوادارە بتوانێت ئەمە وەک دەرفەتێک بقۆزێتەوە تا گەشەی زیاتر بە کەرتی گەشتیاریی بدات.
لە نیویۆرک، هێڵێکی نوێی میترۆ دروستکراوە، کە گرانبەهاترین پرۆژەی گەیاندن و گواستنەوەی نێوان شارەکانە لە جیهاندا .
وڵاتی فیلیپین یەکێک لە وڵاتە گەشتیارییەکانی جیهانە و لە رووی مێژوویی و سروشتییەوە گەلێک تایبەتمەندی گەشتیاریی هەیە. حکومەتی ئەو وڵاتە کار دەکات بۆ ئەوەی لە رێگای گەشتیارییەوە 90 هەزار هەلیکار بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات .
بارودۆخی ئابووری کاریگەری لە سەر کاری گەرماوەکانی ئیستانبۆل کردووە
 کەشوهەوای کوردستان و جیهان لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا 
ئاگربەستی سووریا و ناکۆکی ئێران و تورکیا و هەوڵەکانی دەستگیرکردنی هێرشکارەکەی ئیستانبۆل مانشێتی سەرەکی رۆژنامە جیهانییەکان بوو .