کاریگەرییە تەندروستییەکانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو

کاریگەرییە تەندروستییەکانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو
خۆراکی ماوەبەسەرچوو مشتومڕی زۆری لەسەرە، دەڵێن هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە ، هەندێکیش دەڵێن هۆکارە بۆ کورتبوونەوەی تەمەن، زانستی پزیشکی و توێژینەوەکانی بواری خۆراکناسیش لەو مەیدانەدا ئەسپی خۆیان تاوداوە.
لەم نۆڕینەدا وردەکاریی و نهێنییە پزیشکییەکانی تایبەت بە خۆراکی ئیکسپایەرتان پێڕدادگەیەنین.
تیمی نۆڕین لەنێو بازاڕەکانی باشووری کوردستان بە دوای خۆراکی ئیکسپایەر دەگەڕێن، لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و خۆراکیش چێشتخانە و کۆگاکانی خۆراک دەپشکنن.
رۆحی زانستی بەرنامەکە خانمە پزیشکێکی گەنجی شاری سلێمانییە، د. ئیسرا کەمال شامحەمەد لە وڵاتی بەریتانیاوە بە کۆڵێک زانستی پزیشکی بواری خۆراکناسییەوە گەڕاوەتەوە و لە نۆڕیندا نوێترین پەیامە پزیشکییەکان پەیوەست بە خۆراکی ئیکسپایەر دەگەیەنێت.
لە نۆڕیندا ئەو فاکتەرانە روونکراونەتەوە، کە هۆکارن بۆ زووتر ئێکسپایەربوونی خۆراک، هاوکات پزیشکە پسپۆرەکەی خۆراک رێنماییە پزیشکییە نوێیەکان بۆ هەڵگرتن و پاراستنی خۆراک باسدەکات.
لەم نۆڕینەدا سوپڕایزێكی زانستی هەیە، تاوەکو ئێستا لەسەر خۆراکی ماوەبەسەرچوو کەم بیستراوە، بینەری ئەم بەرنامەیە بن.