رێگەی كۆشكی سپی 18/09/2016
رێگەی كۆشكی سپی
به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تۆڕی میدیایی رووداوه، له ماوه‌ی 24 خوله‌كدا، نامۆ عەبدوڵڵا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كات.
رێگەی كۆشكی سپی، بەرنامەیەكە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا . تێیدا دیمەنەكانی شەقامی ئەمریكا پیشاندەدات و گفتوگۆكانی هەردوو پارته دیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، كۆماری و دیموكراته‌كان پیشانده‌درێت.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه، پێشكەشكار رۆڵی سەرەكی دەبینێت و دەچێت شوێنە قەرەباڵغەكان وەكوو راڵییەكی كاندیدەكان، یاخود شوێنێكی گشتی و لەوێدا رووبەڕوو لەگەڵ خەڵكی ئاسایی پرسیار لەسەر ئەو مەسەلەیە دەكات و راپۆرتی تایبه‌ت له سه‌ر مژاری به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كات، پاشان نامۆ عه‌بدۆڵڵا له‌گه‌ڵ دوو سیاسه‌تمه‌داری دیاری پارته‌كان گفتوگۆ لەسەر پرسەكە دەكەن.
تۆڕی میدیایی رووداو له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له ئه‌مریكادا هه‌بووه ، پێشتر به‌رنامه‌ی (له واشنتنه‌وه)ی په‌خشده‌كرد، (رێگه‌ی كۆشكی سپی) درێژه‌دانه به كاره‌كانی رووداو له ئه‌مریكا.
به‌شی بكه لە