ڤیدیۆ؛ ئیبراهیمۆڤیچ و تیپەکەی تووشی کارەسات بوون

02-09-2018
سه‌فین ته‌ها @safintaha
..
..
نیشانەکردن خولی ئەمریکا
A+ A-
رووداو-هەولێر 

لۆس ئانجلێس گالاکسی کە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی یارییان بۆ دەکات تووشی دۆڕانێکی سەخت بوو، دوای ئەوەی بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی ریال سالت لەیک دۆڕان.

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەمریکی کە بە ئێم ئێل ئێس ناسراوە، یاریگەی رایس ئێکلێس لە شاری سالت لەیکی پایتەختی ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا ئەم یارییە تێدا ئەنجامدرا و تیپەکەی ئیبراهیمۆڤیچ گەورەترین دۆڕانی لە هەفتەکەدا تووش بوو، دوای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی 6-2 دۆڕاند.

هەرچەندە لە خولەکی یەکدا بە گۆڵی جۆناتان دۆسانتۆس پێش کەوتن، بەڵام بە چوار گۆڵ وەڵام درانەوە، کاتێک ئالبێرت روسناک گۆڵێک و دامیر کیێلاچ دوو گۆڵ و مایل سیانیش گۆڵێکی بەهەڵە لە خۆیان کرد، رۆمان ئالیساندرینی جیاوازییەکەی لە خولەکی 63 کەمکردەوە، بەڵام روسناک و دامیر دوو گۆڵی دیکەیان زیاد کرد و یارییەکە لە سوودی ریال سالت لەیک کۆتاییهات.

لەم یارییەدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی یاری دەکرد بەڵام چەند هەلێکی بەفیڕۆدا و نەیتوانی گۆڵ بۆ یانە سپییەکە بکات،یانەکەشی لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی بەشی رۆژئاوایە و ریال سالت لەیکیش لە پلەی سێیەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە