رووداو - موسڵ
دوای سەردانی ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ شاری موسڵ و ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یاریزانە دێرینەکانی ئەو شارە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مەڕوان نزار بەرپرسی لیژنەی وەرزش و لاوان لە ئەنجومەنی قەزای موسڵ رایگەیاند: ئەم کارە دەبێتە دەستپێکی کردنەوەی دەرگهی پەیوەندی لە نێوان وەرزشوانانی موسڵ لەگەڵ هەموو شارەکانی عێراق و کۆتاییهێنان بە ترس.
هەروەها روونیکردەوە: دڵنیام ئەستێرەکانی عێراق دەنگی خەڵکی موسڵ دەگەیەننە حکومەتی عێراق و رێکخراوە بیانییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ