رووداو -سلێمانى
رووداو -سلێمانى له شارى سلێمانى له ساڵیادى كۆچى دوایى سێ وه‌رزشه‌وان ، سێ وه‌رزشه‌وانى دێرینى ئه‌و شاره خه‌ڵات كران و باخچه‌یه‌كیش به ناوى وه‌رزشكارانه‌وه كرايه‌وه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/5/2017 پاش ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچى دوایى وه‌رزشكاران ( سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم ، دكتۆر عاسى فاتیح، ئاسۆ ده‌روێش) مه‌راسیمێك به‌رێوه‌چوو .
له مه‌راسیمه‌كه كه له‌به‌رده‌م یاریگه‌ى سلێمانى (مه‌لعه‌به‌كه) به‌رێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونى ماَلباتى هه‌ر سێ كۆچكردوو باخچه‌ى نه‌مرانى وه‌رزش كرایه‌وه، پاشان راكردنێك له نێو یاریگه‌ى سلێمانى بۆ چه‌ند وه‌رزشه‌وانێك به‌رێوه‌چوو .
پاشان سێ كه‌سایه‌تى وه‌رزشه‌وانى دێرین كه هه‌ریه‌كه له جه‌مال سالح و مامۆستا جه‌عفه‌ر ومامۆستا خه‌لیل بوون خه‌ڵاتى لقى سلێمانى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان و میدالیاى رێزلێنانى ساڵانه‌ى دكتۆر عاسیان پێبه‌خشرا .
پاشان له هۆڵى فایه‌ق قه‌ساب به چه‌ند یارییه‌كى تێنس كۆتایى به مه‌راسیمى ساڵیادى كۆچى دوایى ئه‌و سێ وه‌رزشكاره هات كه ساڵى رابردوو له رێگه‌ى كه‌ركووك -به‌غداد به كاره‌ساتى ئۆتۆمبیل كۆچى دواییان كرد .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ