ئانتوان گریزمان ئاتلێتیکۆ مەدرید بەجێدەهێڵێت

08-09-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئانتوان گریزمان ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانیا
A+ A-

رووداو – هەولێر

ئانتوان گریزمانی یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلاییکردەوە و یانەی داهاتووشی دەستنیشانکرد.

لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گریزمان ناوی بە چەندی یانەیەکەوە بەسترابووەوە، بەتایبەت یانەی بارسێلۆنا کە زۆر نزیکبوو لە گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە، بەڵام لە کۆتاییدا ئانتوان لە ئاتلێتیکۆدا مایەوە.

ئەمڕۆ ئانتوان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لێکیپی وڵاتەکەی یانەی داهاتووی دیاریکرد و گووتی، دەمەوێت لە ئەمریکا کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنم.

هێرشبەرەی ئاتلێتیکۆ رایگەیاند، ئەگەر دەیڤد بێکهامی خاوەنی یانەی ئینتەر میامی داوای لێبکات، ئەوا بەبێ دوو دڵی گرێبەستەکە قبوڵدەکا، پێشتریش هەر ئەو یاریزانە گووتبووی بێکهام نموونەی بەرزی من بووە.

چەند رۆژێکی کەمە، بێکهام کە خاوەنی یانەی ئینتەر میامییە، ناو و لۆگۆی نوێی یانەکەی راگەیاند و هەوڵدەدات ئێستا و لە داهاتووشدا چەند ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی تۆپی پێ بگوازێتەوە یانەکەی، کە لە خولی ئەمریکیدا یاریدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە