رۆژنامه‌ی ماركای ئسپانی ئاشكرایده‌كات، نه‌یمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری بارسێلۆنا به هۆی سزاوه به‌شداریی یاریی كلاسیكۆ ناكات، كه 23ی ئه‌م مانگه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ماركا، كه به‌وه ناسراوه پشتگیریی ریال مه‌درید ده‌كات، نووسیویه‌تی، نه‌یمار بۆ یاری به را‌گرتن سزاده‌درێت، یارییه‌ك به‌هۆی كاره سووره‌كه‌ی یاریی ماله‌گه، دوو یارییش به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به ناوبژیوانی چواره‌می هه‌مان یاری.
پێشبینیی ده‌كرێت لیژنه‌ی سزاكان له خولی ئیسپانیا سبه‌ی سێشه‌ممه سزای كۆتایی له باره‌ی نه‌یماره‌وه رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات بارسێلۆنا داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سزاكه بكات، كه چوارشه‌ممه لیژنه‌ی ته‌مبێكاری كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
پێشتریش رووینه‌داوه لیژنه‌ی ته‌مبێكاری له خولی ئیسپانیا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه كه‌مبكاته‌وه، كه پێشتر به‌رامبه‌ر كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و هه‌روه‌ها سوفیان فیگۆلی بڕیارگه‌لێكی وا ده‌رچووه. بارسێلۆنا له لای خۆیه‌وه پێیانوایه سزایه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ نه‌یمار، دادپه‌روه‌رانه نییه و كاردانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ