رووداو - هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌ر كلاسیكۆی سعودیه، ده‌ستی به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی كرده‌وه و خۆی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر به‌رازیل ئاماده ده‌كات.
یاریی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له جه‌دده ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌رجه‌نتین به‌بێ مێسی و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی دیاریش له تیپه‌كه‌دان، وه‌كو ماورۆ ئیكاردی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و پاولۆ دیبالا.
ئه‌رجه‌نتین له قۆناخی خۆرێكخستنه‌وه‌دایه، دوای ئه‌وه‌ی له مۆندیالی رووسیا له قۆناخی 16 له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ره‌نسا كرایه ده‌ره‌وه و ئێستا تیپه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی لیۆنێل سكالۆنیدایه.
كێشه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له هێڵی به‌رگریدایه و راهێنه‌ر هه‌وڵده‌دات ئاستی به‌رگریی به‌هێزتر بكات.
یاریی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل، هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره دۆستانه‌یه، به‌لام چاودێران پێیان وایه یاریی دۆستانه له نێوان ئه‌و تیپه‌دا نییه و چاوه‌روانده‌كرێت زۆر به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ