رووداو ـ هه‌ولێر
لویس سوارێز، له لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و زۆر له‌وه ده‌ترسا له لیڤه‌رپووله‌وه بچێته یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌رچه‌نده به‌های گواستنه‌وه‌كه‌ی له سه‌رووی 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، یاریزانه‌كه‌ش زیاد له پێویست ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لێده‌كرا، به‌هۆی گۆڵه نایابه‌كانی، ئه‌وانه‌ی به درێسی لیڤه‌رپوول تۆماری كردبوون.
له قسه‌كانیدا سوارێز دانی به‌وه‌دا نا، بوونی مێسی و نه‌یمار، مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردبوو، چونكه دره‌وشانه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێك، له‌نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه، به په‌رجوو داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان خۆپه‌رستی بكات، كه‌چی له‌یه‌كدی گه‌یشتن گه‌وره‌ی هه‌ڵوێسته‌كه بوو و ترسه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووتری ئه‌یاكسی ره‌وانده‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ مێسی و نه‌یمار، توانیان سێیانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر دروست بكه‌ن، كه به MSN ناسرا.
هه‌رچه‌نده له دوایین وه‌رزی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، زیاتر له 30 گۆڵی تۆماركرد، كه‌چی ئه‌وه رێگه‌ی له سوارێز نه‌گرت، له یاریكردن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌ست به نیگه‌رانی و ترس بكات، ناوبراو له لێدوانه‌كانیدا گوتی "كه هاتمه بارسێلۆنا، نه‌یمار له‌لایه‌ك و لیۆنێل مێسیش، له‌لایه‌كه‌ی دیكه بوو، باش بیرم كردوه‌وه و پرسیم: له‌كوێ یاری بكه‌م؟". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌وه‌شم پرسی، له كوێ ئه‌ركی خۆم راپه‌ڕێنم، له راكردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رگریی و گه‌ڕان به‌دوای رووبه‌ری كراوه، كه ئه‌و دوو باشترین دووانه‌یه له جیهان، رووبه‌ری خۆیان باشتر ده‌كه‌ن؟، بیرم له هه‌موو شتێك كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له خۆگونجاندنبه شێوه‌یه‌كی ژیرانه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا".
هه‌رچه‌نده ده‌ترسا، كه‌چی سوارێز توانی 25 گۆڵ له 43 یاری له‌گه‌ڵ بارسا تۆمار بكات، له یه‌كه‌م وه‌رزیدا، پاشان به هاوشانی مێسی و نه‌یمار، به ئاستێكی نایاب ده‌ركه‌وت، تاوه‌كو رۆژگاری ئه‌مڕۆمان، به باشترین هاوبه‌شی مێسی داده‌نرێت له‌سه‌ر یاریگه‌دا، نه‌خاسمه له رووی ئه‌سیسته‌وه.
له‌باره‌ی نهێنی تۆماركردنی 59 گۆڵ له 53 یاری له دووه‌م وه‌رزیدا، سوارێز گوتی "به راشكاوی، هێرشبه‌ر تووشی ئه‌سته‌می گه‌وره ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باشی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا پشت به خۆپه‌رستی له یاریكردن نابه‌ستێت، به‌ڵام ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه، یاریزانی به‌كۆمه‌ڵ بین، ده‌بێت پێدوایستییه‌كانی تیپ بخه‌ینه پێشه‌وه و یارمه‌تی هاوتیپه‌كه‌نمان بده‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی تیپ و پێشخستنی به‌پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاكه‌كه‌سیدا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ