دیشامپ لەسەر داهاتووی لەگەڵ فەرەنسا قسەدەکات

16-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیدێ دیشامپ، راهێنەری فەرەنسا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دیدێ دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ فەرەنسا دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال ئاشکراکرد.

دیشامپ لەلێدوانێکدا کە لەلایەن رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە، پلانەکەی ئیمی جاکێت راهێنەری فەرەنسا لە 1998 کە دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال وازی لە پۆستەکەی هێنا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر من نابێت، من لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوام دەبم و گرێبەستەکەم تاوەکو 2022 دەبێت و رێزی دەگرم.

راهێنەری فەرەنسا گوتیشی، پلانی من ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوام، چەند هەفتەیەکی کەم پشوو دەدەین و دوای ئەوەش دەست بەکارەکانم دەکەمەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا دیدێ دیشامپ گوتی، هەموو کەسێک منی خۆشناوێت و لەگەڵم باش نییە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە.

دیدێ دیشامپ، دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2018 بووە سێیەم کەسایەتی وەک راهێنەر و وەک یاریزانیش دوای ماریۆ زاگالۆی بەرازیل و فرانس پیکنپاوەری ئەڵمانی نازناوی مۆندیال بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە