بارسێلۆنا لە ئەرکێکی قورسدا دەیەوێت لە لالیگا نزیکببێتەوە

17-03-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا، لالیگا، گرنگترین یارییەکانی رۆژ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا بەردەوامدەبن، یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لە ئەرکێکی قورسدا دەیەوێت زیاتر لە رکابەرەکەی دووربکەوێتەوە.

لە گرنگترین و بەهێزترین یاریی ئەمشەوی خولەکەدا، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی ریال بێتیس، یانەکە دەیەوێت سوود لە دۆڕانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو وەربگرێت، بۆ ئەوەی زیاتر لە نازناوەکە نزیکببێتەوە و جیاوازیی خاڵەکانیشی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس بکاتە 10 خاڵ.

بارسێلۆنا وەرزی رابردوو لە پینتۆ ڤیامارین بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە ریال بێتیسی بردەوە، ئەمشەویش دەیەوێت سیناریۆییەکە دووبارەبکاتەوە و درێژە بەسەرکەوتنەکانی بدات.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی سێڤییا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یارییدەکات، ڤالێنسیاش میوانداریی خیتافی دەکات و ڤیاریال و رایۆ ڤایکانۆش لە لاسیرامیکا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یارییەکانی ئەمڕۆی لالیگا

ئیبار - ڤایادۆلید 14:00
ئیسپانیۆل - سێڤییا 18:15
ڤالێنسیا - خیتافی 20:30
ڤیاریال - رایۆ ڤایکانۆ 20:30
ریال بێتیس - بارسێلۆنا 22:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە