مۆرینیۆ و کاپیلۆ هێرشدەکەنە سەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

17-06-2018
رێبوار محه‌ممه‌د
A+ A-
رووداو-هەولێر 

هەریەکە لە خۆسێ مۆرینیۆ و فابیۆ کاپیلۆ کە وەک شرۆڤەکار لەسەر یارییەکانی مۆندیالی 2018ی رووسیا شرۆڤە دەکەن، هێرشیان کردە سەر ئاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دوای یەکسانبوونی لە یەکەم یاری خۆیدا لە مۆندیال لەگەڵ ئایسلەندا بە گۆڵێک.
مۆرینیۆ لەبارەی مێسییەوە لە یارییەکەدا گوتی کاتێک لە جێبەجێکردنی لێدانێکی سزادا سەرکەوتوون نابیت، لە کاتێکدا تیپەکەت پێویستی پێتە، بێگومان ئەوە کاریگەریی لەسەر خۆت و هەڵبژاردەکەشت دەبێت.

مۆ هەروەها دەڵێ مێسی بەردەوام هەوڵیدەدا، یەک بەرامبەر دوو و یەک بەرامبەر سێ، ئەوە کارێکی قورس بوو بۆ ئەو، هەرچەندە هەندێک هەوڵی بۆ گۆڵ هەبوو.

مۆرینیۆ روونیکردەوە کە زۆرینەی هەوڵەکانی مێسی لە دەرەوەی ناوچەی سزا بوون و لەبارەی ئایسلەنداشەوە گوتی پابەندی و رۆحیەتێکی گەورەیان هەبوو، هێزی ئەو گەنجانەی ئایسلەندا جێگەی سەرنج بوو چونکە ئەوان هەر لە منداڵییەوە فێرن بەیانیانیش گۆشت دەخۆن، ئەوان زۆر بەهێزبوون و تۆپی پێیان بەجوانی لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا گونجاندووە.

مۆ زیاتر دەڵێ ئایسلەندییەکان رۆحیەتێکی گەورەیان پێشاندا و بە 10 یاریزانەوە بەرگرییان لە گۆڵەکەیان کرد، نەک 1 بەرامبەر 1 و مێسییان بەشێوەیەک کۆنترۆڵکرد باوەڕپێنەکراوە.

لای خۆیەوە فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری ئیتاڵی بەڕاشکاوانە هێرشی کردە سەر هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتین و گوتی هێڵی ناوەڕاست ئەرجەنتین زۆر بێمانا بوو، خاو و خلیچک و بێکاریگەریی، هەر ئەوەش وایکردبوو مێسی بەردەوام بگەڕێتەوە ناوەڕاست بۆ وەرگرتنی تۆپ و ئەم شتە لە بارسێلۆنا بەسەر مێسیدا نایەت.

لە یاری ئەرجەنتین و ئایسلەندادا ئەرجەنتین ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و مێسیش لێدانێکی سزای لەدەستدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە