یانه‌ی لازیۆی ئیتالی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی كیێڤۆ ڤیرۆنا دۆڕا و 3 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 33ی خولی ئیتالیادا، یانه‌ی لازیۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی كیێڤۆ ڤیرۆنا كرد.
له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوولا نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی له خوله‌كی 34دا ساڤیچی یاریزانی لازیۆ به كارتی سوور ده‌ركرا.
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی تیپی میوان توانیان سوود له‌و كارته سووره وه‌ربگرن و له خوله‌كه‌كانی 49 و 51دا دوو گۆڵیان له رێگه‌ی ئیمانوێل فیناتۆ و بێرباریم هیتماجه‌وه تۆماركرد. ئه‌گه‌رچی فیلیپی كایسیدۆ توانی له خوله‌كی 67دا گۆڵێك بۆ لازیۆ تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه نه‌یتوانی ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه‌و یارییه‌كه به بردنه‌وه‌ی ڤیرۆنا كۆتاییهات.
لازیۆ به 52 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه دێت و كیێڤۆ ڤیرۆناش ته‌نیا 14 خاڵی هه‌یه و له كۆتاپله‌ی ریزبه‌نددایه و پێشوه‌ختته له خوله‌كه دابه‌زیوه بۆ خولی پله دووی ئیتالیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ