رووداو – هه‌ولێر
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا رایانگه‌یاند، لیژنه‌ی باجەکان له ئیسپانیا خۆیان ئاماده‌كردووه سكاڵایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ریال مه‌درید بكه‌ن به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باج.
رۆژنامه‌ی كۆنفیدنسیالی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ی باج له ئیسپانیا له دواهه‌نگاوه‌كانیدایه بۆ ئاراسته‌كردنی سكاڵاكه.
هه‌واڵه دزه‌پێكراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ خۆی له پێدانی 150 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو باج به دامه‌زراوه‌ی باج له ئیسپانیا دزیوه‌ته‌وه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2009 تاوه‌كو 2015 و ده‌گوترێت پاره‌كه‌شی بۆ دوورگه‌ی كاریبی گواستووه‌ته‌وه، كه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌بینرێت.
به گوێره‌ی یاسای "بێكهام" له خولی ئیسپانیا، پێویسته كریستیانۆ 4%ی ئه‌و پاره‌یه بدات، به‌ڵام گوته‌بێژ به ناوی كۆمپانیای سپۆنسه‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆ، رایگه‌یاند ئه‌وان باجی ئه‌و داهاته‌یان داوه كه رۆناڵدۆ له نێو ئیسپانیادا ده‌ستیكه‌وتووه، دووپاتیشكرده‌وه هیچ ئامانج و نیه‌تێكیان نییه خۆیان له دانی باج بدزنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له ئیسپانیا پێشتر دووپاتیانكردبووه‌وه، لیژنه‌ی باج له ئیسپانیا لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌م بابه‌تەدا ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی هه‌واڵیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ كێشه‌ی باجی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا چاره‌سه‌ركردووه و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو، ترسیشی له هیچ شتێك نییه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ