رووداوی وه‌رزشی ـ Samba
نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی، ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، بۆ یه‌كه‌مجار باسی هاوبه‌شی خۆی له هێڵی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ، ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایی و كیلیان ئێمباپێی فه‌ره‌نسی كرد.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نازناوی MCN له سێیانه‌كه‌ی پاریس ناوه، وه‌ك نازناوی سێیانه MSN، كه ناوی نه‌یمار له‌میانی هاوبه‌شیكردنی له‌گه‌ڵ لیونێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی له بارسێلۆنا دره‌وشایه‌وه.
نه‌یمار دووپاتیكرده‌وه هاوبه‌شیكردنی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ و كاڤانی پێویستی به هه‌ندێ كاركردن هه‌یه، تاوه‌كو له جووله‌كانی ئه‌و دووانه‌یه بگات و گوتی "كاری زۆرمان له‌پێشه، تاوه‌كو باشتر له‌یه‌كدی ده‌گه‌ین، له رووی نیگاكردن و جووله‌كردنه‌وه. ئه‌وان دوو یاریزانی گه‌وره‌ن، ئێمه زیاتر ئاشنای یه‌كدی ده‌بین".
نه‌یمار هه‌روه‌ها گوتیشی "كاڤانی یاریزانێكی نایابه و ئێمباپێش زۆر باشه، ده‌بێت په‌ره به خۆمان بده‌ین، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر یه‌كدی بناسین و وه‌ك MSNمان لێبێت".
نه‌یمار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "یاریكردن له‌گه‌ڵ یاریزانی زیره‌ك ئاسانه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ دیقه‌تمان كه‌مه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ