درامای گواستنەوەی کێپا بۆ ریال مەدرید کۆتاییهات

22-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی کێپا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی بە نوێکردنەوەی گریبەستی کێپا ئاریزبالاگای گۆڵپارێزی یانەکەیان، کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە گواستنەوەی ئەویان دەکرد بۆ یانەی ریال مەدرید.

بیلباو هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزە 23 ساڵەکەی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، گرێبەستی کێپا تاوەکو ساڵی 2025 نوێکرایەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 80 ملیۆن یۆرۆ.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دەنگۆی زۆر لەبارەی گواستنەوەی ئەو بۆ ریال مەدرید بڵاوکراوەیە، بەڵام زینەدین زیدان زیاتر لە جارێکی رەتیکردەوە پێویستیی بەو گۆڵپارێزە هەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە