یانەیەکی گەورەی ئەوروپا لەسەر سەڵاح رکابەری ریال دەکات

23-02-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید رکابەری دیکەی بۆ زیادبوو بۆ گواستنەوەی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.


رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، یانەی بایرن میونشن گرنگی پێدانەکەی بە یاریزانە میسرییەکە دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ جێگرتنەوەی ئاریین رۆبن بباتە ریزەکانی.

چاوەڕواندەکرێت لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە و کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ئاریێن رۆبن بایرن میونشن بەرەو یەکێک لە خولەکانی چین یان قەتەر بەجێبهێڵێت.

پێدەچێت هاوینی داهاتوو رکابەرییەکی بەهێزی نێوان یانەی شاهانە و باڤارییەکان لەسەر گواستنەوەی یاریزانە 25 ساڵییەکە ببینرێتم بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا سەڵاح باشترین ئاستی لەگەڵ رێدز پێشکەشکردووە.

پێشتر هانی ئەبوریدە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر رایگەیاندووە، ریال مەدرید زۆری گرنگی بە محەممەد سەڵاح دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بە گرێبەستێکی مەزن بباتە ریزەکانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە