رووداو – هەولێر
یانەی پاریس سانجێرمان بە بردنەوەی لە یانەی نیم پێشەنگی خولی فەرەنسای قایمترکرد.
پاریس لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی نیم کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 40 کریستۆفەر نکۆنکۆ گۆڵی یەکەمی یانە پاریسییەکەی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 69کلیان ئێمباپێ گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی 89دا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.
ئێستا بەم سێ خاڵە پاریس سانجێرمان خاوەنی 68 خاڵە لە پێشەنگی یانەکانی فەرەنسایە یارییەکیشی کەمتر ئەنجامداوە، نیمیش لە پلەی 11یە و 36 خاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ