رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما

24-05-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
رووداو لە بەرازیل
رووداو لە بەرازیل
نیشانەکردن رووداو لە بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەموومان رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەناسین و یارییەکانیمان بینووە، بەڵام رەنگە لەبارەی ژیانی گەنجێتی و چۆنیەتی هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگەکان زانیاری زۆرمان نەبێت.

تۆڕی میدیایی رووداو چووەتە ئەو یانەیەی کە بۆ یەکەمجار رۆناڵدۆ لێی دەرکەوت لە تەمەنی 13 ساڵی یاری بۆ کردوون و لەوێوە بووە ئەستێرەیەکی گەورە، کە یانەی ساو کریستۆڤای بەرازیلییە، ئەو یانەیە لە خۆشەویستی رۆناڵدۆ ناوی یاریگەکەی کردووەتەوە ستادیۆ رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، بەڵام ئاستی باش نییە و لە پلە دووی یانەکانی ویلایەتی ریۆ دی جانیرۆیە.

ئیمانوێل فرانچا، سەرۆکی یانەی ساو کریستۆڤاو کە یەکەم یانەی رۆناڵدۆ بووە بۆ رووداو قسەیکرد و گوتی، رۆناڵدۆ بۆ ئێمە هەمیشە جێگەی شانازی بووە و یەکێک لە سیمبۆلە گەورەکانی یانەکەمانە.

تیمی بەرنامەی وەرزین سەردانی ئەو یانەی کردووە و چەندین نهێنی لەسەر ژیانی رۆناڵدۆ لە بەرنامەیەکدا کە بەمزووانە پەخشدەکرێت ئاشکرادەکات.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە