کریستیانۆ رۆناڵدۆ" ئێمە دڵخۆش نین

26-01-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن "ئەرجەنتین پاڵێواری بردنەوەی مۆندیالە"
A+ A-
رووداو- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، بە سەرەتایەکی خراپ ئەم وەرزەیان دەستپێکرد و تاوەکو ئەندازەیەکی زۆر لە بردنەوەی نازناوە نێوخۆییەکانی ئیسپانیا بێهیوابوون و هەموویان نیگەرانن و بە ئەنجامەکان دڵخۆشنین.

رۆناڵدۆ روونیکردەوە تاکە هیوای ریال مەدرید لەم وەرزەدا بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە، ئەوان بە جیاوازتر و بەبەهێزتر رکابەری تێیدا دەکەن و ئەگەر ئەو نازناوە ببەنەوە ئەوا شتێکی باش دەبێت و بەپێچەوانەوە دادەڕمێن.

دۆن ئاشکرایکرد ساڵی 2017 بۆ ئەو باشترین و خۆشترین ساڵی کاروانی وەرزشی خۆیەتی.

دەربارەی هەڵبژاردەکەی و مۆندیالی رووسیا گوتی" پۆرتوگال پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی مۆندیال نییە، بەڵام هەمیشە رکابەرێکی بەهێزبووە، پێموایە هەڵبژاردەکانی، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەرازیل و ئەرجەنتین پاڵیوراوی سەرەکی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2018ی رووسیان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە