"لوكا وزه‌ی له‌بننه‌هاتووی له‌نێو مین و گورگه‌كاندا وه‌رگرتووه"
رووداو ـ هه‌ولێر
رۆژی 1/9/2018 ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لۆكاڵی كرواتی، له میانی نماییشكردنی فیلمێكی دۆكۆمێنتاریدا، چه‌ند لایه‌نێك له ژیانی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا، لوكا مۆدریچیان ئاشكرا كرد، كه به منداڵی له چیایه‌كی پڕ گورگ و پڕ له مین شوانی ده‌كرد.
لۆكای باشترین یاریزانی جیهان و ئه‌وروپا، وزه‌ی له‌بننه‌هاتووی له چیای فیلیبیت وه‌رگرتووه، كه له‌وێ گۆش بووه و به‌شێك له منداڵی خۆی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، وه‌ك رۆژنامه‌ی ئیندكسی كڕواتی باسی ده‌كات.
مۆدریچ له خوله‌كی دووه‌م له فیلمی Wolf Attack Sequence ده‌ركه‌وت، كه ساڵی 1990 له چیای فیلیبیت وێنه‌ی گیراوه، ئه‌وكات ته‌مه‌نی 5 ساڵان بوو، كه شوانی بزن بوو له چیادا. یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه ساڵی 1985 له شاری زادار له یوگسلاڤیای ئه‌وكات له‌دایكبووه، له ماڵباتێكی خاكی، كه پیشه‌ی شوانی بوو له چیای فیلیبیت دا.
نووسه‌ری ئه‌و فیلمه دۆكۆمێنتارییه، باڤڵ بالینۆڤیچ، بۆ ئیندكسی روونكرده‌وه، ئامانج له‌و فیلمه دۆكۆمێنتارییه، تێگه‌یشتن بوو له سروشتی گورگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و گۆڕینی هه‌ڵوێستی نه‌رێنیمان به‌رامبه‌ریان. گوتیشی "له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌دا، ئاشنای ماڵباتی ئه‌و یاریزانه بووم، كه كه‌سانی باشن". هه‌روه‌ها گوتی "به‌مشێوه‌یه وێنه‌ی دۆسته‌كه‌م و كوڕه‌كه‌یم گرت، له‌و كاته‌ی رانه‌بزنێكیان كۆده‌كرده‌وه، تاوه‌كو بیبه‌نه نێو ته‌وێله‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، جه‌نگ خانووه‌كه‌ی وێران‌كرد و هه‌موو شتێك گۆڕا، چیدی نه‌مبینینه‌وه، زانیم ئه‌وان باریان كردووه، له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی زۆر له ناوچه‌كه‌دا".
بالینۆڤیچ ده‌ڵێت "ئه‌و هیچی له‌باره‌ی ئه‌و ره‌وشی ئه‌و ماڵباته و ئه‌و منداڵه‌وه نه‌ده‌زانی، كه باپیری له پێش ماڵه‌كه‌ی كوژرا، بۆیه ناچار بوون په‌نا ببه‌نه به‌ر زادار". ئه‌و نووسه‌ره رایگه‌یاند، چه‌ند ساڵێكی كه‌مه زانیویه‌تی، ئه‌و منداڵه بچووكه، كه له‌و ڤیدیۆیه‌ی وێنه‌ی گرتووه، یارمه‌تی باوكی ده‌دا، لوكا مۆدریچه. به‌وه‌شی زانیوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وان لێی نیشته‌جێ بوون، پڕی مین بوو، بۆیه ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌كان ناچار بووینه ده‌موده‌ست چۆلی بكه‌ن.
بالینۆڤیچ كه شه‌یدای گورگه‌كان و سروشته، پێیوایه، مۆدریچ به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی به‌به‌خت بوو، له‌به‌ر توانای له‌سه‌ر ژیان و گه‌شه‌كردن له‌و ناوچه‌یه، ئه‌وكاته‌ی منداڵ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ