لە رۆما رۆژێکی تایبەت و خەماوییە

28-05-2017
رووداو وەرزشی
 فرانچیسکۆ تۆتی
فرانچیسکۆ تۆتی
نیشانەکردن فرانچیسکۆ تۆتی
A+ A-

رووداو -هه‌ولێر 

فرانچیسکۆ تۆتی، ئەستێرەی ناوداری ئیتاڵیا، ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 20 ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی رۆمای پایتەختی ئیتالیا، ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

تۆتی پاشای رۆمایە و خۆشەویستی جەماوەری یانەکە و خەڵکی شارەکەیە، بۆیە رۆیشتنی تۆتی لە رۆما، ئەمڕۆ دەکاتە رۆژێکی خامناک لە یادەوەریی شارەکەدا.

ئەمڕۆ لە رۆما رۆژێکی تایبەت و خەماوییە، هەموو دەنگ و رەنگەکان دەبنە فرانچیسکۆ تۆتی، کاتێک دوای زیاتر لە 20 ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی یەکەمی پایتەختی ئیتالیا ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

تۆتی ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و نیوەی تەمەنی لە یاریکردن بۆ جیالۆرووسی تەرخانکرد، تاوەکو بە ئاستە بەرز و سەرنجڕاکێشەکەیەوە و بووە پاشای یانەکە.

لەکاروانی وەرزشیدا فرانچیسکۆ تۆتی 785 یاریی لە ماوەی 25 وەرزدا لەگەڵ رۆما ئەنجامداوە و سێیەم یاریزانە دوای پاوڵۆ ماڵدینی و خاڤێر زانێتی زۆرترین یاریی بۆ یانەیەک ئەنجامدابێت.

پاشاییەکەی رۆما 307 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە، 250 لەو گۆڵانە لە سێریا ئەی بووە، ئەمە جگە لەوەی 197 گۆڵی بۆ هاوڕێیەکانی دروستکردووە، بەڵام ئەوەی بۆ هەمووان جێگەی سەرنجە، تۆتی نازناو گەلێکی نەبردووەتە، بەڵام یانەکەی بەجێنەهێشت و مایەوە.

تۆتی لە تەمەنی شازدە ساڵییە لە رۆما دەستیپێکرد، بەردەوامبوو تاوەکو بووە سیمبۆلی هەرە گەورەی یانەکە و ئەمڕۆش بەرامبەر جێنەوا لە تەمەنی 40 ساڵیدا، دوایین یاریی خۆی بەدرێسی یانەکە ئەنجامدەدات و بە رۆما دەڵێت، سوپاس، ئێستا کاتی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێیە، بەڵام ئەو ژیانە نوێییە دیارنییە لەکوێ دەبێت و کاروانە وەرزشییە شکۆدارەکەی بۆ هەمیشە لە دڵی هاندەرانی یانەکەدا دەهێڵێتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە