رووداو -سلێمانى
یانه‌ى بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گرێبه‌ستى یه‌كێك له یاریزانه لاوه‌كانى نوێكرده‌وه و بڕێكى دیاریكراویش له‌سه‌ر شكاندنى گرێبه‌سته‌كه‌ى دانراوه .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه ئیسپانیه‌كه، كارلیس ئه‌لیناى ته‌مه‌ن 19 ساڵان بۆ ماوه‌ى 3 وه‌رزى دیكه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و له ئه‌گه‌رى شكاندنى گرێبه‌سته‌كه‌ى یان رۆیشتنى ده‌بێت 75 ملیۆن یۆرۆ بجات .
له ماوه‌ى رابردوو ئه‌لینا خواستێكى زۆرى گرێبه‌ستكردنى له لایه‌ن یانه‌كانى ئه‌وروپاوه له‌سه‌ر بوو به تایبه‌ت تۆتێنهامى ئێنگلیزى كه چه‌ندین جار هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى دا به‌ڵام بێسوود بوو .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ