وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی زلهێز: سووریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

08-11-2017
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن ئەمریکا فەرەنسا ئەڵمانیا بەریتانیا سووریا
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەریەکە لە بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ژان ییڤس لێ دراین، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوا دەکەن ماوەی کارکردنی تیمی لێکۆڵینەوە لە بەکاربردنی چەکی کیمیایی لە سووریا درێژ بکرێتەوە. 


وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە رێکخراوی قەدەخەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی و میکانیزمی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دامەزراوەیەکە بە کۆی دەنگی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە رژێمی ئەسەد بەرپرسیارە لە بەکارهێنانی گازی سارین لە خان شێخون لە سووریا کە رۆنی 4ـی نیسانی 2017 هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر. 

وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتەکە لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن ، ئەوان متمانەی تەواویان بە پرۆفیشناڵی و سەربەخۆیی لیژنەکە و ئەنجامەکانی هەیە. هەروەها لەو باوەڕەدان لە رژێمی سووریا یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی تایبەت بە چەکی کیمیایی پێشێل کردووە. ئەوان هەروەها ئیدانەی ئەم کارە دەکەن و داوا دەکەن سووریا دەستبەجێ دەست لە هەموو چەکە کیمیاییەکانی هەڵبگرێت و هەموو ئەو چەکە کیمیاییانەی کە هەیەتی بە رێکخراوی رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە کیمیاییەکانی رابگەیەنێت. 

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا داعش بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەکاربردنی گازی خەردەل لە هێرشکردنە سەر شارۆچکەی ئوم حوش لە دوو رۆژی یەک لە دوای یەکی مانگی ئەیلوولی 2009؛ چوار دەوڵەتەکە ئەم کارەی داعش ئیدانە دەکەن و رایدەگەیەنن کە یەکگرتوون و سوورن لە سەر تێکشکاندانی ئەو بزووتنەوەیە و لەناوبردنی بۆ هەمیشە. 

بەیاننامەکە هەروەها داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەردەوام بێت لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی بەکاربردنی چەکی کیمیایی لە سووریا و داواش دەکەن کاری لیژنەکانی پەیوەست بەو بابەتە نوێ بکرێتەوە. هاوکات داوا لە رێکخراوی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە کیمیاییەکان دەکەن ، هەڵوێستی بەرامبەر بەو لایانانە هەبێت کە بەرپرسیارن لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە هێرشەکاندا. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە