رووداو - هەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داعشیان لە سووریا تێشکاندووە و شەڕی ئەو گرووپەش تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانیان بوو لە سووریا.
ترەمپ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر رایگەیاند "ئێمە داعشمان لە سووریا تێکشکاندووە، کە تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانمان بوو لەو وڵاتە لەماوەی سەرۆکایەتیی مندا".
توویتەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا.
سی ئێن ئێنی ئەمریکی-یش ئاشکرایکرد، بڕیاری کشانەوەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ دراوە و بە هێزەکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، خۆیان ئامادەبکەن بۆ کشانەوەیەکی "خێرا و بەپەلە".
تورکیاش هێزی پشتیوانی زیاتر رەوانەی سووریا کرد
نزیكهی سێ ههفتهیه سوپای تورکیا هێزی پشتیوانی لە سنوورەکانی هەردوو پارێزگای کلیس لە باکووری کوردستان و هاتای لە باشووری تورکیا، رەوانەی هێزە جێگیرکراوەکانی نێو سووریا دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه، دوو كاروانی دیکەی سوپای تورکیا کە لە 40 تانك، تۆپهاوێژ و زرێپۆش و پێداویستیی لۆجستیی و چەکی قورسی جیاوازی سەر بە یەکەكانی کۆماندۆ لەخۆگرتبوو، وهكو هێزی پشتیوانی بۆ سوپای توركیا لهسهر سنووری سووریا، گهیشتنه شاری هاتای و لە ناوچەی سنووری کڕکهان و هاسا رەوانەی سووریا کران. كاروانی دووهمیش له پارێزگای كلیس له باكووری كوردستانهوه بهرهو ئهودیوی سنوورهكانی رۆژئاوا گواسترانهوه.
ئهم هێزانه رهوانهی ناوچهكانی قهڵغانی فورات و چڵه زهیتوون له باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان دهكرێن وهك ئامادهكارییهك بۆ ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی سهربازیی بۆ سهر ناوچهكانی رۆژههڵاتی فورات.
ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا نزیکەی دوو هەزار سەرباز و راوێژکاری هەیە، کە پشتیوانی یەپەگە دەکەن لە شەڕی دژی داعش. تورکیاش دژی هاوئاهەنگی ئەمریکا و یەپەگەیە.
ئەمریکا لەدوای پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە 2014، ژمارەیەک لە هێزەکانی وەک راوێژکار رەوانەی سووریا و عێراق کرد. لەو کاتەوە تەنیا هێز کە ئەمریکا لە سووریا پشتیوانی بکات یەپەگەیە بەڵام تورکیا بەتووندی دژی پشتیوانی سەربازی ئەمریکایە بۆ شەڕڤانان.
سەرەڕای فشارەکانی ئەنقەرە، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی ئۆباما و ئێستاش لە سەردەمی ترەمپ بەردەوامبوو لە هاوکاری سەربازیی بۆ یەپەگە.
تورکیا بەپێچەوانەی ئەمریکاوە لە سووریا پێگەی خۆی بەهێزتر کردووە، ئەوەش دوای هێرشکردنە سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە. ئێستاش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر یەپەگە لە منبج دەکات.
We have defeated ISIS in Syria, my only reason for being there during the Trump Presidency.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 19, 2018
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ