ئیسپانیا چەند رێکارێکی تووند دژی کەتەلۆنیا دەگرێتەبەر

20-09-2017
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئیسپانیا کەتەلۆنیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە هەڵمەتێکی فراواندا پۆلیسی ئیسپانیا دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی چالاکڤانانی گشتپرسیی کاتەلۆنیا لەسەرانسەری ئەو هەرێمە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش وەزیرێکی دەستگیرکرد. هاوکات بودجەی هەرێمەکەی بلۆک کرد و هەڕەشی بڕینی کارەباش دەکات.

لە رۆژی سێشەممەوە پۆلیسی ئیسپانیا هەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیس و بارەگا حکومییەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و چالاکڤانی دەستگیرکردوون کە بانگەشە بۆ گشتپرسی دەکەن.

پۆلیسی ئیسپانیا جیا لە دەستگیرکردنی چالاکڤانە سیاسییەکان، دەستیان بەسەر ملیۆنێک و 300 هەزار پۆستەری بانگەشەدا گرتووە، 370 هەزار لافیتە و پۆستەریان هێناوەتە خوارەوە کە لەسەریان نوسراوە "بەڵێ بۆ گشتپرسی".

هاوکات حکومەتی ئیسپانیا بودجەی هەرێمی کەتەلۆنیای بلۆک کرد، بۆ ئەوەی نەتوانێ بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسی سەربەخۆیی بەکاری بهێنێت.

ئەو بڕیارەی ئیسپانیا لەگەڵ ئەوەی ئۆتۆنۆمی هەرێمی کاتالۆنیا سنووردار دەکات ، مووچەی مانگانەی هەزاران فەرمانبەریش دەخاتە مەترسییەوە.

سەرۆکی هەرێمی کاتالۆنیا بڕیارەکەی حکومەتی ئیسپانیا بە "ناپەرپرسیارانە" دادەنێ و دەڵێت "بەرەو لێکترازانی حکومەتیان دەبات".

1ی  ئۆکتۆبەری ئەمساڵ رۆژی گشتپرسی هەرێمی کەتەلۆنیایە و پێشبینی دەکرێت زۆرینەی دەنگ داوای جیابوونەوە لە ئیسپانیا بکەن، حکومەتی ناوەندی وڵاتەکە لەڕێگەی پەرلەمان و دادگاوە گشتپرسی کەتەلۆنیای بە نایاسایی ناوبردووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە