گالەری

01-05-2018
16 Photos
شادی عەبدوڵڵا

رووداو -  farsnews

هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام شەقام و کۆڵانەکانی ناوچەی دەوڵەت ئاباد لە تارانی پایتەختی ئێران بە پۆستەری کاندیدان تەنراون.

بەربژێرە سەربەخۆکان و ئەندامانی هاوپەیمانێتییە جیاجیاکان، شەقامەکانی ناوچەی دەوڵەت ئابادی تارانیان بە بانگەشە و پۆستەرەکانی خۆیان داپۆشیون. 

دەوڵەت ئاباد ناوچەیەکە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت و شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرە عێراقییەکانی دانیشتووی تارانە، ناوچەکە بە گەڕەکی عێراقییەکانیش دەناسرێت. 

بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدان بە بەدەستهێنانی دەنگی ئەوان قورسایی خۆیان لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بکەن.

بەشی هەماهەنگیی مرۆڤدۆستانەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2003 دا زیاتر لە 200 هەزار عێراقی بە کورد و عەرەب و ئاشوورییەوە تۆمارکردبوون کە بەشێوەی یاسایی لە ئێران نیشتەجێبوون، بەڵام بەگوێرەی نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری پەنابەرانی بیانی، نزیکی 50%ی ئەو پەنابەرانە پاش رووخانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن گەڕاونەتەوە عێراق.

جگە لە تاران، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییە پەنابەرەکان لە پارێزگەکانی قوم، ئەسفەهان، خوزستان، خوراسانی رەزەوی، ئیلام و یەزدیش دادەنیشن.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا، لەنێو عێراقییەکانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە، عێراقییەکانی دانیشتووی ئێران لە هەموو وڵاتان زۆرتر بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح