رووداو-هەولێر
یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی کەیتا بالدێی یاریزانی یانەی مۆناکۆی بەشێوەی خواستن دەگوازێتەوە یانەکەی.
لە لێدوانی سەرۆکی یانەی مۆناکۆدا هاتووە، یانەی مۆناکۆ لەگەڵ یانەی ئینتەر گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی کەیتا و بەم نزیکانە بە میدکان دەناسێندرێت.
هەر لە لێدوانەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە یانە ئیتاڵییەکە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی کەیتا تەرخانکردوو، لە ئەگەری کرینەوەی یاریزانەکەش ئامادەن 34 ملیۆن یۆرۆ بدەن.
یاریزانە سەنیگالییەکە ئەمرۆ گەشتە میلانۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و دوای ئەوەش بە فەرمی بە میدیاکان دەناسێندرێت.
وەرزی رابردوو لە یانەی مۆناکۆ 38 یاری ئەنجامداوە و 8 گۆڵ و 11 ئاسیسیتی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ