مایسترۆ سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا

18-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێر هەنگاوێکی دیکەی لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا بەسەرکەوتوویی بڕی و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر نواه روبنی ئەمریکی بەدەستهێنا.

فێدرێر لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد توانیی یارییەکە لە ماوەی دوو کاژێر و 4 خولەکدا لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایکردەوە و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی حەوت پێنج، شەش سێ و حەوت شەش کۆتاییهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

رۆجێر ئێستا لە پلەی 17 ریزبەندی جیهانە و لە رێگەی ئەم پاڵەوانێتییە دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکان و چەند هەنگاوێکی دیکەش لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەند نزیکبکەوێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە