ئاگر لە بەغدا دوو منداڵی لە شیرینیی خەودا سووتاند
یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی حەوت ساڵ و ئەوەی دیکە چوار ساڵە بوو، ئەوان لە ماڵی خۆیاندا و لە شیرینیی خەودا بوون، لەناکاو ئاگر کڵپەی کرد و دوایین هەناسەیان دا.
یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی حەوت ساڵ و ئەوەی دیکە چوار ساڵە بوو، ئەوان لە ماڵی خۆیاندا و لە شیرینیی خەودا بوون، لەناکاو ئاگر کڵپەی کرد و دوایین هەناسەیان دا.
کارەساتێکی جەرگبڕ گەڕەکی عەسکەریی باکووری نەجەفی هەژاند، کە تێیدا کەسێک دایک، خوشک و دوو برای بچووکی خۆی بەهۆی ناکۆکیی دارایی لەسەر 5 ملیۆن دینار، کوشت.
دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە ناوچەی زەعفەرانییەی باشووری بەغدا دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی کرا، لەمیا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا چووە بنکەی پۆلیس، بەڵام لەوێ شۆک بوو کاتێک دۆخەکە پێچەوانە بووەوە.
ئەمیر پێشبینی نەدەکرد کوڕە تاقانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە گوللـەی وێڵ بریندار ببێت. موهەیمین کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە دوو ساڵ، خەریک بوو بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا لە بەرچاوی دایک و باوکی گیانلەدەستبدات
یوسف زەیدی، نووسەر بە رووداوی گوت "ئەو 48 کاژێرەی لەنێو زینداندا بەسەرم برد بە 48 ساڵ دەزانم. ئەوان بە شێوەیەکی بەربەری و دڕندانە هاتنە ژوورەوە.''
بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەی گەرما و پچڕانی بەردەوامی کارەبا بۆ چەندین کاژێر، مەلەوانگە و شارە ئاوییەکانی بەغدا بوونەتە تاکە پەناگەی خۆفێنککردنەوە بۆ هاووڵاتیان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئەنبار بە رووداوی رایگەیاند، تەرمی ئەو چوار حاجییەی شاری سلێمانی، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستداوە، براونەتە دادپزیشکی دوای ئەوەی وەفاتنامەیان بۆ دەرهێنراوە، تەرمەکانیان بەڕێکراوە بۆ سلێمانی.
سوننەکانی عێراق ئەمڕیان کردە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان. سبەی شیعەی عێراق جەژنی قوربان دەکەن.
سوفیان-ی 30 ساڵان، کە بچووکترین منداڵی دایکیەتی، لەو کاتەی لە قەزای تارمییە لەسەر کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە چارەنووسی نادیارە. دایکی سوفیان مانگێکە چاوەکانی پڕن لە فرمێسک و نیگەرانە لە چارەنووسی کوڕەکەی، داوا لە کاربەدەستانی ئەمنی دەکات بۆی بدۆزنەوە
عەلا لامی، شایەتحاڵی یەکێک لە رووداوەکانە و دەڵێت، "دووکانەکەم دادەخست، لە ناکاو گوێمان لە دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە بوو. دواتر خەڵک و هێزی ئەمنی زۆر کۆبوونەوە و زانیمان بۆمبێک تەقیوەتەوە. بەداخەوە رووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خێزانەکانی نزیک لە خواردنگە و بازاڕەکە لێکەوتەوە."