لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت
بۆ کۆمەڵگەی سیاسیی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی روون بووە: ئایا هەرێمی کوردستان بەغدا چۆڵ بکات و کاریگەری و هاوبەشی لە بڕیارەکانی دا نەبێت، یان بەغدا بەجێنەهێڵێت و ببێتە بەشێک لە بڕیارەکان؟ گرەوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دووەمیان بووە، ئێستا دەرکەوتووە گرەوەکە دووربینیی تێدا بووە.