له جیهانی دیپلۆماسی هاوچهرخ دا خهڵات و مێدالیا نێودهوڵهتییهکان تهنیا هێمای رێزلێنانێکی پرۆتۆکۆڵی نین، بهڵکو زمانێکی رهوانبێژی سیاسین کە دانپێدانانی دهوڵهتان بە قورسایی و رۆڵی ستراتیژی کارەکتەرەکان نیشاندەدەن، پێدانی مێدالیای ئەستێرەی دەوڵەتی ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیتاڵیاوە رووداوێکی ئاسایی نییە، ئەمە ئاماژەیەکی روونە بۆ سەرکەوتنی مۆدێلی دیپلۆماسیی نەرم و بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کە هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێدا دەیکات.



