نەوتی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی پاڵاوتەکردن دەنێردرێتە حمس
گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی رمێلان لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بەردەوامە و چەند تانکەرێکی دیکەی نەوت گەیشتنە شوێنی مەبەست.
گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی رمێلان لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بەردەوامە و چەند تانکەرێکی دیکەی نەوت گەیشتنە شوێنی مەبەست.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەبیلی شاری حەلەب، چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. پۆلیسی شارەکە دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند کە کەسێکی نزیکی خێزانەکەیە.
چەند کەمپ لەدەست هەسەدە ماوە؟
لە گوندی گەواندای سەر بە ناحیەی راجۆ لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، هاونیشتمانییەکی کورد لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی، 6 مانگە لەنێو دووکانێکدا دەژین.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی هەندێ لایەنگری حکومەتی دیمەشق درووشمی نەژادپەرستانەیان لە دژی گەلی کورد بەرزکردەوە، نوورەدین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، رەتکردنەوەی دابەشکردنی سووریا یان فیدراڵیزم لەلایەن حکومەتەکەیانەوە، "بە واتەی ئەوە نایەت سووکایەتیی نەژادپەرستانە دژی هیچ پێکهاتەیەکی سووریا قبووڵ بکەین".
شەوی هەینی لەسەر شەممە، لە پارکی 4ی نیسانی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، ئاهەنگێکی گەورە بۆ پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بەڕێوەچوو
رێککەوتنی رۆژی 10ی ئەم مانگە لەنێوان ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، وەک رێککەوتنێکی پرەنسیپی دێتە بەرچاو بۆ گفتوگۆیەکی فراوان و درێژ، بەڵام زەوینەیەکی گونجاوی کارکردنی هاوبەشی سیاسی بۆ هەموو لایەک کردووەتەوە، لە هەمان کاتدا دۆخێکی کۆمەڵایەتی زۆر باشی هێناوەتەکایەوە کە رادەی یەکتر قبوڵکردنی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی سووریادا زۆر بە باشی کردووەتەوە.
شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا، لە گوندەکانی رۆژئاوای بەنداوی تشرین بەردەوامە. تورکیا بۆ پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکان ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە دان.
ئیمانوێل پۆالان، سکرتێری گشتیی وەقفی دانیێل میتێران رایگەیاند، پڕۆژەیان هەیە لە کوردستان لە بواری رووبەڕووبوونەوەی کەشوهەوا وەکو چاندنی دار و بیریان لەوە کردووەتەوە، دانیێل میتێران بخرێتە نێو پەرتووکی قوتابخانەکانی کوردستان.
ئامارێکی فەرمی و ورد بۆ ژمارەی کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان بەردەست نییە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سووریا هەرگیز دانیان بە ناسنامەی ئایینی و کولتووریاندا نەناوە. تاکە ئاماری بەردەست بۆ ژمارەیان بۆ ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە کە ئەوسا بەپێی ئاماری نیشتمانیی سووریا، ژمارەیان نزیکەی 10 هەزار کەس بووە و نیشتەجێبووی هەردوو ناوچەی جەزیرە و عەفرین بوون.