دەروێشی بزووتنەوەی کورد
هەوڵ و کۆششەکانی ئەم دواییەی کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و کاریگەریی کەسایەتی و سەرکەوتنی لە دروستکردنی قەناعەت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی رۆژئاوا، گێڕانەوەکانی باوکمی لەسەر کەسایەتیی کاک ئیدریس وەبیرخستمەوە، لەبەر خۆمدا گوتم: مێژوو دووبارە دەبێتەوە، ئەمجارەیان کاک نێچیرڤان هەڵگری میراتی ئەو هێزە تایبەتەیە لە دروستکردنی پردی پەیوەندی و قەناعەت پێهينانی بەرامبەر و کەسێکە مایەی چارەسەری دۆخە بێچارەکانە