بەستەڵەک و پەڕەنگ
کەرکووک و قەرس، یەکێکیان گەرمە وەک دڵی دایکانی جەرگسووتاوی کورد و ئەوی دیکەیان سارد و ساواقە وەک دڵی شۆڕشەکانی کورد، کە هەرتم لەلایەن زلهێزەکان و ناپاکی خۆماڵییەوە نائومێد دەکرێ
کەرکووک و قەرس، یەکێکیان گەرمە وەک دڵی دایکانی جەرگسووتاوی کورد و ئەوی دیکەیان سارد و ساواقە وەک دڵی شۆڕشەکانی کورد، کە هەرتم لەلایەن زلهێزەکان و ناپاکی خۆماڵییەوە نائومێد دەکرێ
بۆ ئێمەی کورد زیندانی ئەبوغرێب شوێنێکی تۆقێنەرە، رۆژگارێک ئەبوغرێب دۆزەخی کورد و نەیارەکانی بەعس بوو، دنیاش لە ئاستی ستەمکاری بەعس کڕوکەڕ بوو، کەس بە ھاواری کورد و نەیارەکانی بەعسەوە نەھات، کە چۆن لە ئەبوغرێب و نوگرەسەلمان و زیندانەکانی موسڵ و... ئەشکەنجە دەدران. کەچی دوای ئەو ھەموو ساڵە، بۆتێرۆ لەو زنجیرە تابلۆیەدا ئەبوغرێبی وەک زیندانێک بۆ عەزاب و ئەشکەنجەی بەعسییەکان وێنا کرد.
گۆڕەشار چیرۆكی تاریكخانەیەكە لە زەینی كارەکتەرێکەوە پەخش دەكرێ. هاوشێوەی ئەو تاریکخانەیەی تێیدا دەژی. ئەم رۆمانە دەچێتە خانەی رۆمانی سیاسییەوە و رەوتی گێڕانەوە چیرۆکی ئێرانێکە سیاسەت و ئابووری داڕوخاو ورد و وێرانی کردووە. کارەکتەری سەرەکی گەنجێکی بەدبەختی کوردە، نوێنەری نەتەوەیەکی هیلاک و ماندووە، نەتەوەیەک چەندین سەدەیە هاوار دەکات و کەس بەفریای ناکەوێت
بۆ نموونە لەم رۆژانەدا یادی مامۆستا شێرکۆ بێکەس کرایەوە، ئەوەی بینیمان دوو سێ شیعر و وتارۆکە و پەیکەرێک بوو. ئایا ئەوە مردووپەرستییە؟ بە راست ئەوە ناودەنرێ ئاوڕدانەوە لەو شاعیرەی پتر لە ھەزاران شیعری نووسیوە؟ بۆیە ئەز وای دەبینم کورد نە بەزیندوویی و نە بەمردوویی رێز لە کەسایەتییە داھێنەرەکانی خۆی ناگرێ و ھۆکاری سەرەکیش ناھۆشیاری و نەزانی و دەردی نەخوێندنەوە و خۆ بەکەمزانینە.
کارم بەسەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و عەرەبیشەوە نییە، ئەمما شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کە دەوڵەتانی زلھێز سپۆنسەریی دەکەن، ماڵوێرانییەکەی بۆ خەڵکی سڤیلە. ئەوەی تێدادەچێ خەڵکە رەشوڕووتەکەیە. چ لە غەززە و چ لە تەلئەڤیڤ.
ئەحمەد کایا لەسەر ئەوەی گوتی گۆرانییەک بە کوردی دەڵێم. کەوتە بەر نەفرەتی تورکان و ئەو ھەڤۆکەی کایا چ عەرەبەدەیەکی دروستکرد!. ئەو پیاوەی تەمەنێک خزمەتی ھونەر و گۆرانی تورکی کرد لەسەر وشەیەک خرایە زیندانەوە و ئاقیبەتیش لە زێدی خۆی نەحەسایەوە و بەرەو ئەورووپا کۆچی کرد و لەنێو خەبسین و ژانی دووریدا سەری نایەوە. یەشار کەمالیش لەسەر بەرھەمەکانی رووبەڕووی گەلێک کۆسپ و گاشە بووەوە و زۆریان جەزرەبەدا.
دوژمنانی کورد حەزناکەن کورد هەناسەش بدات. نەک بنووسێ، بەڵام کورد بە باشی هەناسە دەدات و چاکیش دەنووسێ و بەردەوامە
پڕۆسەی ئەنفال بە فێڵی جاش و بە زۆری بەعسییەکان، پڕۆسەیەک بوو سەدان ھەزار مرۆڤی کوردی بەرەو نوگرەسەلمان برد، برسی کران، عەزاب دران... پاشان زیندەبەچاڵ کران. ئەمما پرۆسەی ئیجە جۆرێکی ترە، گەنجی خێرلەخۆ نەدیوی ئەم کوردستانە بە حوسن و رەزای خۆی و بە پارەی خۆی مەرگێکی تۆقێنەر ھەڵدەبژێرێ. بە لاقی خۆی بەرەو مردن رادەکات. ئەوانەی بە خەیاڵی ژیانێکی خۆشی ئەورووپاوە چەندین ڕۆژ لە یەختێکی کۆن و شڕدا بە برسێتی بە ترس و لەرزەوە چاوەڕێن یەختەشڕە بگاتە ئەوبەری دەریا و ناگات، وا گەیشت، لە ئەورووپایەکی بێ رەحم و سارد و سڕدا چی دەکەیت؟
چەرچڵی سیاسی هەزاران وێنەی لە گووگڵدا هەیە و چەرچڵی رۆماننووس سێ وێنەی هەیە. ئەوانیش بێ كوالێتین. لە گەڕانەكانمدا ویستم رۆمانێكیم بە عەرەبی دەستبكەوێت هەرچەند ناوەكەیم دەنووسی و لە گوگڵ دەگهڕام بیرەوەرییەكانی چەرچڵی سیاسی بۆ دەهێنام