مرۆڤ سەنتەرە... دەبێت وەبەرهێنانی تێدا بکرێت
دەوڵەتان لە شەو و رۆژێکدا نابنە زلهێزی گەورە، بەڵکو بە وەبەرهێنانی دوورمەودا لە (رەگەزی مرۆیی)دا دەبنە زلهێزی گەورە، بۆ نموونە: ئەگەر هەوڵی کەڵەکەبووی هەزارەها زانا و ئەندازیار نەبوایە، کە ئەمریکا لە سەردەمی چلەکاندا لە (چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتی توێژینەوەکردن)دا پشتیوانیی کردن، ئەوا ئەو وڵاتە ساڵی 1968 نەدەگەیشتە مانگ!