پەتای كۆرۆنا و ناچاركردن بە گۆڕانكاری
ئێستا سیستەمی تەكنیكی نوێی پشتبەست بە ئالگۆریتمەكانن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەكارهاتوون. بۆ نموونە لە وڵاتانی وەك ئیسرائیل و ئەمریكا و چین و نەمسا، ئالگۆریتمی نوێیان خستووەتە نێو تەلەفۆنەكانەوە كە دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەوە بزانن هەڵگری ئەو تەلەفۆنە تووشی كۆرۆنا بووە و لە چ قۆناخێكدایە یان ساخ و سەلیمە.