رووداوییەکان کێن؟
رووداوەکانی 10 ساڵی رابردوو ئەوەمان پێدەڵێن میدیا چ رۆڵێک دەگێڕێت لە دروستکردنی بڕیار لە ناوەندە جیهانییەکانی دنیادا، کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی ئەگەر رووداو نەبووایە، ئەستەم بوو هیچ میدیایەکی لۆکاڵی بتوانێت ئەو تراژیدیە قورسە بە دنیا بگەیەنێت و بڕیاریشی پێ وەربگرێت بۆ پارێزگاریکردن لە کوردستان و کوردانی ئێزدی. ئەوە میدیایەکی کاریگەرە دەچێتە ناو کارگەکانی دروستکردنی بڕیارەوە لە دنیادا، رووداو ئەمەی بۆ کورد کرد.