میدیا بەهێزترین هاوپەیمانی یەکێتیی ئەورووپایە
ئەم هۆشیارییە روو لە زیادبووەی هاووڵاتیانمان سەبارەت کاروباری ئەورووپا ئێمەی گەیێنەر [راگەیاندنکار، میدیاکار، گوتەبێژ و.. هتد] ناچار دەکات کە زانیاریی بێلایەنانە سەبارەت یەکێتیی ئەورووپا و دامەزراوەکانی بدەینە هاووڵاتیانمان. لەم نێوەندەدا، ئێوەی میدیا، بەهێزترین هاوپەیمانیی ئێمەن. ئێوە نوێنەری ئەو تەلەڤزیۆنە پێشەنگە بازرگانیانەن کە مەودای بڵاوبوونەوەی بەرفراوانیان هەیە و رۆڵێکی گەورە دەبینن لەم هەوڵەکانی گەیاندنی زانیارییەکان دا. ئێوە هاوبەشی سرووشتی و سەرچاوەی متمانەپێکراوی زانیاری ئێمەن