کاوە ئەمین
ساڵی ١٩٨٧ بۆ یەکەمین جار لە گوندی دزڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵی کاک حەمە رەشید عەلی شەریف قەویلەیی، کاکە حەمەی حاجی مەحموودم بینی. پیاوێکی قسەخۆش و جددی، سەرنجی ئامادەبوانی بۆ لای خۆی راکێشابوو. باسی یەکەم مەفرزەکانی شۆڕشی دوای هەرەسی دەکرد کە چۆن ئەو یەکەم کەس بووە، یەکەم گوللەی ئاراستەی سنگی دووژمن کردووە.
دوای ئەوە ئیدی هەتا دوای راپەرین کاکە حەمەم نەبینیووە، لێرە و لەوێ لە دوورەوە چەند جارێکی دیکە بینیمەوە، بەڵام خوێندنەوەی بەشێک لە یاداوەریەکانی زیاتر ئەو پیاوەیان لا خۆشەویست کردم.
هاوینی ئەمساڵ دوو رۆژ لە ماڵی خۆیان لە گوڵەخانە بەرنامەی پەنجەمۆرمان لەگەڵ تۆمارکرد کە بەمزوانە لە تەلەفزیۆنی رووداو نیشان دەدرێت. ئەوەی سەرنجی راکێشام، رەنگی شین بوو کە داروبەردی ماڵەکەی کاکە حەمەی پێ شین کراوە، رەنگی شین سیمبوڵی پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستانە. کاکە حەمە زۆر بەجددی وەڵامی پرسیارەکانی دەدایەوە، بە شانازییەوە دەفتەرە کۆنەکانی نیشان داین، یاداوەریەکانی نزیکەی سی ساڵ خەباتی خۆی تێدا تۆمارکردوون. کاکە حەمە لەو دەفتەرە بچوکانەدا، باسی دەیان شەڕ و خۆشی و ناخۆشیەکانی خۆی کردووە، ناوی دەیان گوندی تۆمارکردوە کە لە لایەن بەعسەوە روخێنران و رەنگە ئێستا لە ناو نەخشەشدا ناویان نەمابێت. کاکە حەمە لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا، ئێستایشی لەگەڵدا بێت، یەکێک بووە لەو فەرماندانەی کە هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەکانی بەرەنگاریدا بووە دژی داگیرکەری عێراقی.
یەکێک لەو قوربانیانەی کە کاکە حەمە پێشکەشی گەلی کورد، دووربوون بوو لە منداڵ و کەسووکارەکەی بوو، بەتایبەتی زیندانی کردنی خێزانەکەی بوو، رژێمی بەعس یەکێک لەو تاکتیکانەی بۆ ورە بەردانی پێشمەرگە بەکاری دەهێنا، بە هیوای ئەوەی لەو رێگایەوە پێشمەرگە بەچۆکدا بێنێت، زیندانی کردنی کەسووکاری پێشمەرگە بوو. چەندین منداڵی کورد لە ناو زیندانەکاندا لە دایک بوون. یەکێک لەوانە شەهید عەتای کوڕی کاکە حەمە بوو. بە دیوێکی دیکەدا کاکە عەتا لە زیندانەوە چاوی بەژیان هەڵهێنا، ژیانێکی شەرەفمەندانە کە تا رۆژی شەهیدبوونەکەی پێوەی پابەندبوو.
کاک عەتا، شانبەشانی باوکی لە بەرەکانی پێشەوەی پاراستنی کوردستاندا بوو، هەر بۆیە شەهیدبوونەکەی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دەنگی دایەوە و لە کەسایەتی ئەودا هەموو شەهیدەکان بەرێز و شکۆیەکی زۆرەوە، سەریان بۆ دانەوێرا. ئەو رۆژەی لەسەر گۆرەگەی شەهید عەتا، کاکە حەمە چەند فرمێسکێکی باوکانەی تێکەڵ بە بارانی بەخوڕی ئەم پایزە کرد، زۆرکەسی بەدوای خۆیدا گریاند، شەهید عەتا نە یەکەم شەهیدی کوردە و نە دوا شەهید دەبێت، بەڵام جوامێری کاکە حەمە هەموومانی گریاند.
من دڵنیام لەوەی کاکە حەمە بە زووترین کات دەچێتەوە ریزی پێشمەرگەکان، تێکشانی تیرۆریستانی داعش لە سەردەستی کاکە حەمەکانی کورد دەبێتە لاپەرەیەکی گەشی نەتەوەی کورد کە هەموو ئەوانەی دژی جیهانی تیرۆریستانن، شانازی پێوە دەکەن و لە لاپەرە گەشەکانی مێژوودا، تۆمار دەکرێن.
یەکێک لە پرسیارەکانم لە بەرنامەی پەنجەمۆر لە کاکە حەمە ئەوە بوو، بۆچی دەیانگوت، حسک عەرز دەدرێت، ئایا ئێستایش عەرز دەدرێت؟ کاکە حەمە لە وەڵامدا بە زەردەخنەیەکەوە گوتی، بەڵێ ئێستایش عەرز دەدرێت! کاکە حەمە سەلماندی کە نەک عەرز بەڵکو، جەرگی دوژمنانی کوردیش دەدرێت و شەوەزەنگی داعشەکان و دەوارە شرەکەیان بەسەریاندا دەروخێنن. بەو هیوایەیی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە، زەردەخنە بگێڕێتەوە بۆ سەر لێوی کاکە حەمە و کەسووکاری شەهیدە سەرزبەرزەکان.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ