نرخی یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 106 هەزار تمەن

01-09-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی تمەن ئەمڕۆ دووشەممە بەراورد بە دوێنێ، دابەزی.
 
دوێنێ یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 103 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە یەک دۆلار بە 106 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.
 
بەوپێیەش لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 10.18٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی 6 مانگی رابردووشدا بەڕیژەی 16.27٪ بەرزبووەتەوە.
 
ئەگەری گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست بۆ کڕینی دۆلار و دراوی بیانی لە بازاڕی دراوەکانی ئێراندا بەرزبێتەوە و بەوپێیەش نرخی تمەن نزیکدەبێتەوە لە کەمترین ئاستەکانی خۆی لە مێژوودا کە لە مانگی چواری ئەمساڵدا روویدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە