نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 82 دۆلار

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕێژەی 4.5٪ بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی برێنت بۆ ماوەیەکی کەم بە 82 دۆلاریش مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش ئەمڕۆ بەڕێژەی 3.9٪ بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هیچ ئاماژەیەک دیارنییە بەم زووانە کۆتایی بێت. ئێرانیش بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، هێرشەکانی ئەمریکا ئەگەری هەیە تاوەکو 4 هەفتە بەردەوام بن.
 
چاوی بازرگانان هەمووی لەسەر گەرووی هورمزە کە 20٪ـی نەوتی نێو دەریای جیهان و بەرهەمە نەوتییەکان و گازی سرووشتی پێدا دەگوازرێتەوە. 
 
هەرچەندە هێشتا گەرووی هورمز دانەخراوە، بەڵام بەپێی ئاماری کۆمپانیاکانی چاودێریی کەشتییەکان، ژمارەیەکی زۆر کەشتیی نەوتی لە هەردوو دیوی گەرووەکە وەستاون و دڵنیا نین کە دەتوانن تێپەڕ بن یان نا.
 
یۆرگ لیۆن، سەرۆکی بەشی جیۆپۆلێتیک لە کۆمپانیای راوێژکاری (ریستارد ئێنرجی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەموو چاوەکان لەسەر گەرووی هورمزن و ئەوەی ئایا گواستنەوەی رۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان پەکی دەکەوێت یان نا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە هەرێمی کوردستان لە کێڵگەیەکی نەوتدا. وێنە: ئەرشیڤ

گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان راگرت

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سەرکارە، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە و رێکاری پێویستی بۆ پاراستنی کارمەندانی کۆمپانیاکە گرتووەتەبەر