ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پێویستە حکومەتی عێراق لە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بەردەوام بێت

03-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی کوردی نێو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، دەبێت حکومەتی عێراقی لە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، ئەمڕۆش نووسراوی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات. هێشتا لیژنەکەی سوودانی بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە 03-01-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق لە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بەردەوام بێت تاوەکو کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چارەسەر دەکرێت، چونکە ناکرێت چاوەڕێ بکرێت تاوەکو یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی تائێستا دۆخەکە وەکو خۆیەتی و هەمان هۆکار ماوە کە سێ جار 700 ملیار دیناری پێ رەوانە کرا.
 
تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگ (10، 11 و 12)ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، چارەنووسی مووچەی ئەم ساڵیش تائێستا ناڕوونە. جەمال کۆچەر، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، دەڵێت، "ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و داوای لێدەکات بۆ ئەم مانگە 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، چونکە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان."
 
سوودانی لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بابەتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان؛ لیژنەکە لە راوێژکارانی سەرۆکوەزیران و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان و شاندی هەرێمی کوردستان پێکدێت و جەمال کۆچەریش ئەندامە لەو لیژنەیە؛ بەڵام وەکو جەمال کۆچەر باسی دەکات، بەهۆی سەرقاڵبوون بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە لیژنەکەیان هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە، دوو جار هەوڵی کۆبوونەوەش دراوە، بەڵام دواخراوە.
 
هەروەها دەشڵێت، "ئەگەر حکومەت هەمواری یاسای بودجە پەسند بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات، ئەگەر هەموو کارەکانیش بە خێرایی لە پەرلەمان بەڕێوەبچن، پەسندکردنی هەموارەکە لە پەرلەمان بە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و پەسندکردنی، نزیکەی 15 رۆژی پێویستە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران

زیانە ئابوورییەکانی ئێران

ئابووریی ئێران کاتێک چووە نێو جەنگی ساڵی 2026ەوە، پێشوەختە بەهۆی چوار دەیە لە گەمارۆی هەمە لایەنە، دابەزینی بەردەوامی بەهای دراو و لاوازیی پێکهاتەیی دارایی، زۆر لاواز ببوو، بەڕادەیەک مەسعود پزیشکیانی سەرۆککۆماری ئێران چەند جار باسی کارەساتباریی ئابووری ئێرانی کرد .